لە كابینەی نۆیەمدا 397 پرۆژ بە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون
له راگهێندراوێكدا فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهلێ، له ماوهی دوو ساڵی كابینهی نۆیهمدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار397 پرۆژەی گەورە و مامناوەند و بچووكی بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار ئهنجامداوه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندین كۆنفرانس و كۆبوونەوەی بۆ ڕێكخستنەوەی داهاتەكان ساز كرد و لەمبارەیەوە هەنگاوی كردەیی هاویشت، ئەمەش نەك بۆ دروستكردنی بارگرانی بووبێت بەسەر خەڵكەوە، بە پێچەوانەوە تەنیا بۆ ڕێكخستنەوەی چۆنیەتی وەرگرتنی داهاتەكان بووە و لە هەندێ حاڵەتیشدا باج و ڕسومات لەسەر هاووڵاتییان كەمكرایەوە.
بەشێكی ئەو داهاتانەی لە هاووڵاتییان وەردەگیرێن، دووبارە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرج دەكرێنەوە، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمدا لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار397 پرۆژەی گەورە و مامناوەند و بچووك، بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لە هەرسێ سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار بڕیاریان بۆ دەرچووە و لەلایەن فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ كراون.
جێبەجێكردنی پرۆژەكان لەسەر داهات بە پێی پارێزگە و سێكتەرەكان بهمشێوهی خوارهوه بووه:
هەولێر: لە هەر سێ سێكتەری شارەوانییەكان، ئاو، گەشتوگوزار 112 پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی 11 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
سلێمانی: بە هەمانشێوە لە هەر سێ سێكتەردا 59 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
دهۆك: لە هەر سێ سێكتەر 58 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
هەڵەبجە: ژمارەی پرۆژەكان 18 پرۆژەن و بە گوژمەی زیاتر لە 156 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.
گەرمیان: 25 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 729 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.
ڕاپەڕین: 25 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
كۆی پرۆژەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان 397 پرۆژەن و بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون.