ئومێد خۆشناو: بە توندترین شێوە رووبەڕووی ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر پۆلیس و ئاسایش دەبینەوە

پارێزگاری هەولێر له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه‌ى كه‌ دوێنێ پێنجشەممە 30-9-2021، كه‌ له‌ شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە شەقڵاوە و هەریر، ژمارەیەک پۆلیس و کارمەندی ئاسایش بریندار بوون. ده‌لێ، بە  توندترین شێوە رووبەڕووی ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر پۆلیس و ئاسایش دەبنەوە.

ئه‌مرۆ هه‌ينى 1-10-2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسيوويه‌تى: ئەمڕۆ هەینی 1-10-2021 بەیاوەریی قائیمقامی شەقڵاوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر، لە نەخۆشخانەی ئيمێرجنسیی هەولێر سەردانی پۆلیسە بریندارەکانی هەردوو رووداوی شەقڵاوە و هەریری کردووە.

پارێزگارى هه‌ولێر راشیگەیاندووە: هەرکەسێک پەلاماری هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بدات لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆیاندا، ”لای ئێمە پەلاماردانە بۆ سەر حکومەت و دامودەزگاکانی، ئەو کەسانەشی ئەو کارەیان ئەنجامداوە بەتوندترین شێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت“.

Back to top button