دژەتیرۆری هەرێم رزگاركردنی كچێكی ئێزدی لە ماڵی ئەمیرێكی داعش راگەیاند

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی هەوالەكان بەردەوامە بۆ رزگاركردنی ژن‌و كچە ئێزیدیەكانی دەستی داعش, تا ئێستاش بە هەزاران ژن‌و كچ رزگاركراون لە دواهەمین هەولیشیاندا, دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی دژەتیرۆر لە بەری لای راستی موسڵ كچێكی كوردی ئێزدییان لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كردوە.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای دژەتیرۆر كە ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2017، بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە, لە بەردەوامی بەرەوپێشوەچوونەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی بەری لای راستی موسڵ و لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكاندا كچە كوردێكی ئێزدی لە ماڵی ئەمیرێكی داعش دۆزرایەوە و رزگاركرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە كچە رزگاركراوەكە ناوی (كاترین خدیدا مراد)ەو تەمەنی 12 ساڵە و لە ماڵی ئەمیرێكی داعش بەناوی (ناسر ابراهیم حمود تەها الحدیدی) دۆزراوەتەوە و بڕیاروایە لە نزیكترین كاتدا رادەستی خێزانەكەی بكرێتەوە.

كاترین خدیدا مرادی تەمەنی 12 ساڵ پێشتر دانیشتووی كۆمەڵگەی خانەسوری سەر بە قەزای شەنگال بووە و لەكاتی داگیركردنی ناوچەكەیان كەوتبووە دەست چەكدارانی داعش.

Back to top button