حکومەت 381 ملیۆن دینار بۆ سێ پرۆژەی رانیە خەرجدەکات
حکومەتی هەرێمی کوردستان دهلێ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 381 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە رانیە خەرجدەکات.
له راگهيێندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی 01-10-2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگهياند:” بە مەبەستی خزمەتكردنی هاووڵاتییانی ڕانیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 381 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی چوارچرا و ئاییندە و شادی لە ڕانیە خەرج دەكات.
بەپێی راگەیێندراوەکە، كۆی گوژمەی سێ پرۆژەکە لە فرۆشتنی زەوی رووكنەکانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی رانیە خەرجدەکرێت، ئەوەش بە گوێرەی یاسا و رێنوێنییەكانە.
بەپێی راگەیێندراوەکە ئەو پارەیەی کە خەرجدەکرێت بەسەر سێ گەڕەکەکەدا دابەشکراوە بهمشێوهيه دهبێت، 135 ملیۆن و 215 هەزار دیناری بۆ گەڕەکی شادی، 145 ملیۆن و 615 هەزار دیناری بۆ گەڕەکی چوارچرا و 101 ملیۆن و 905 هەزار دیناری بۆ گەڕەکی ئایندە دەبێت.