وەزیری پەروەردە : پشووی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی هەڵبژاردنەوە درێژ دەکرێتەوە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەادات پشووی خوێندن بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە درێژ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2021 ئالان حەمە سەعید ،وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە کردنەوەی قوتابخانەیەکی نوێ ئاماژەی بەوە کرد کە ماوەی ڕۆژانی پشوو بەهۆی هەڵبژاردنەوە درێژدەکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید گوتی:  لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 6ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دەوەستێندرێت بە مەبەستی هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاوەکوو 11ـی هەمان مانگ.

وەزیری پەروەردە گوتیشی: دەوام لە 12ـی هەمان مانگ دەست پێدەکاتەوە.

شایەنی باسە لە ماوەی پێشوودا وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان 3 ڕۆژی دیارکردبوو بۆ هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، بەڵام لە لایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە داوای ماوەیەکی زیاتر کرا.

Back to top button