سەركردەیەكی گۆڕان بۆ عەلی باپیر: گرنگ ئەوەیە نەبووین بە جاش و خۆفرۆش و سیخوڕی وڵاتان

سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە توندی وەڵامی قسەكانی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەدەنەوە و ڕەخنەی توندی لێ دەگرن.

پاش ئەوەی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە وتارێكیدا لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، هێرشی كردە سەر بزووتنەوەی گۆڕان، سەركردەكانی ئەو حزبە بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.

لەم چوارچێوەیەدا دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، شەرمەزاریی ئەوەیە ناوی پیرۆزی ئیسلام  لە حزبەکەت بکەیتەوە بۆ رازیکردنی خەڵک، كە مەبەستی گۆڕینی پاشگری ئیسلامی بۆ دادگەری لە ناوی كۆمەڵدا.

هاوكات نەیشاردۆتەوە كە شەرمەزاری ئەوەیە لەبەر خاتری خاتران و ئاغاکانتان، زاوا، وەزیر و پەرلەمانتاری کوردستان و کاندیدی پەرلەمانی عێراق بێ.

Back to top button