کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 2ی تشرینی یەکەم 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  بۆ ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای سلێمانی 33 پلە و لەپارێزگاکانی هەولێر و هەڵەبجە 34 پلە و لەپارێزگای دهۆک 35 پلە دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای کەرکوکیش 36 پلە دەبێت.
لە ڕاگەیاندراەرەکەی کەشناسیدا هاتووە، ” بۆ سبەی بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک 36 پلە و لەپارێزگای هەولێر 37 پلە و لەپارێزگای کەرکوکیش 39 پلە دەبێت.

Back to top button