بەڵگەنامەی پەیوەندی نێوان سوریا و پەیەدە ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، لە رێكەوتی 12ی 7ی 2013 بە ژمارەی (631ق ش)، كە ئیدارەی مخابەراتی سوری لەژێر ناوی ( العمید الركن، زهیر حسن شالیش كە لە هەمان رۆژ واژووی كراوە”نوسخەیەكی ئەو بەڵگەنامەیە بۆ دیوانی لێژنەی ئەمنی ئەو مخابەراتە نێردراوە، لەبەڵگەنامەكە كە بۆ كەسێك بەناوی (لیوا جامع کامل جامع) نێردراوە، تێیدا چەند زانیاریەكی ئاشكرا دەكات”.
وەك لە بەڵگەنامەكەدا كە بۆ كەسێك بەناوی لیوا جامع کامل جامع ناردراوە تێدا باسی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی (پەیەدە) دەكات لەسەر بنەمای رێكەوتنێك لەنێوان مخابەراتی سوری و چەند بەرپرسێكی پەیەدە كە لە بەڵگەنامەكەدا ناویان هاتووە، تێدا باس لە چەند زانیاریەك دەكات لەبارەی رادەست كردنی چەك بە هێزەكانی پەیەدە، بەڵام وەك لە بەڵگە نامەكەدا هاتووە بەرپرسانی پەیەدە لەسەر شوێنی كۆبوونەوەكە رازی نەبوونە، داوایان كردووە، لە شوێنی تر كۆبوونەوەكە بكرێت بۆ رادەست كردنی چەكەكان و داواكاریە سەربازیەكان،
دەقی بەڵگەنامەكە بەتەرجوومانی كوردی
بۆ بەڕێز لیوا جامع کامل جامع
بۆ زانیاری بەڕێزتان ئێمە ئامادەی کۆبونەوەکەی شاری لازیقیە بوین کە لە ماڵی بەڕێز ڕیاز نەدیم لەگەڵ پێنج سەرکردەی پارتی یەکێتی دیموکرات ڕێکخرابوو،وە ڕێکەوتین لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی ئازاری ڕابردو لەسەر بنەمای برقیەی ژمارە۷۱۱ /س و ڕێنماییەکانی بەڕێزتان،بەڵام ئەوان تێبینیان هەبوو لەسەر شوێنی کۆبونەوەکەو چۆنیەتی ڕادەستکردنی چەک و داواکاریە سەربازیەکانیان وە داوایان کرد بگوازرێنەوە بۆ پارێزگای ڕەقە ئەگەر نا پارەکەیان تەسلیم دەکردین وە ڕێکەوتین لەسەر کۆبونەوەی داهاتوو لەگەڵ جەمشید ئەوسمان و سیپان حەمۆو مهیر قرە بابا.
عمید ڕکن زوهیر حسن ـ ئیدارەی موخابەراتی گشتی