نێچیرڤان بارزانی په‌یامێك بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مام جه‌لال بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند مام جه‌لال، ئاواته‌خوازی یه‌كڕیزی، ته‌بایی و برایه‌تی بوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/10/2021، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: ئە‌مڕۆ له‌ يادی كۆچى سە‌رۆك مام جە‌لالدا بە‌ ڕێزە‌وە‌ یادی خە‌بات و تێكوشانیان بۆ ھێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لانی عیراق و گە‌لی كوردستان بە‌تایبە‌تی دە‌كە‌ینە‌وە‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: مام جه‌لال ئاواته‌خوازی یە‌كڕیزی، تە‌بایی و برایە‌تی بوو كە‌ كلیلی سە‌ركە‌وتنمانە‌. یادە‌وە‌ریتان بە‌خێر و گیانتان شاد.

Back to top button