نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی شكستی هێنا

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 8 خاڵ له‌ نێو دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا، دواتر دواخرا بۆ ئه‌مرۆ شه‌مه‌. ئێستاش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی نه‌خشه‌ رێگاكه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 4/3/2017 سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌نجام بدات و ده‌نگی پێویست له‌باره‌ی خاڵه‌كۆتاییه‌كانی بدات، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی ئه‌و حزبه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ بۆ كاتێكی نادیار.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ خواكوڕك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردیه‌تی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌سه‌ردانی دوێنێی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆلای مام جه‌لال، كه‌ ناوبراو به‌درێژایی كۆبوونه‌وه‌كانی دوای راگه‌یاندنی باڵی ناوه‌ندی بڕیار به‌شداری هیچیانی نه‌كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شڵێت، كۆبوونه‌وه‌كان دوانه‌خراون به‌ڵكو دۆسیه‌ی نه‌خشه‌ رێگای یه‌كێتی به‌یه‌كجاری داخراوه‌، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌م بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تێبینی له‌سه‌ر زۆر بووه‌، هه‌وره‌ها ره‌نگه‌ له‌داهاتوودا به‌رهه‌م ساڵح بێته‌ نێو گۆبوونه‌وه‌كان و به‌دیلێكیتر بۆ ئه‌م نه‌خشه‌رێگایه‌ پێشكه‌ش بكات.

Back to top button