ئه‌نجامی راپرسییه‌ك: پارتی به حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌مێنێته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك، كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجامدراوه، پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا وه‌كو حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌مێنێته‌وه.
راپرسییه‌كه له‌لایه‌ن “سه‌نته‌ری به‌یان بۆ توێژینه‌وه و پلان” ئه‌نجامدراوه، كه سه‌نته‌رێكی بێلایه‌نی قازانجنه‌ویسته و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له به‌غدایه، راپرسییه‌كه‌ش له رێگه‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی بووه و له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه رای به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌یان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ئێستا وه‌ك حزب خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌ی كورسییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و حزبی یه‌كه‌مه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌ر به حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی دان و به جیا وه‌كو حزب به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكیان نه‌كردووه.
وه‌ك له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، 7.45%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌مجۆره‌ش پارتی وه‌ك حزب له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌ك حزبی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه.
راپرسییه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات، كه ته‌نیا سێ لایه‌ن له پێشه‌وه پارتی ده‌بن، ئه‌وانیش هاوپه‌یمانی سه‌رتاسه‌رین له‌سه‌ر ئاستی عێراق نه‌ك حزب، ئه‌وانیش سائیروونی موقته‌دا سه‌در 14.81%، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا 11.83%، هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتنی نیشتمانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی 8.98%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن.
هه‌رچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، به گوێره‌ی راپرسییه‌كه 1.83%ی ده‌نگه‌كان و گۆڕانیش 1.53%ی ده‌نگه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌رچه‌نده ئێستا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌ك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق ده‌كه‌ن، كه بڕیاره 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 ئه‌نجام بدرێت.