نووسینگەى پارێزگارى هەولێر: هەر کەس و لایەنێک زیاتر لهنرخى دياريكراو غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر روونكردنهوهيهك لهبارهى گران بوونى نرخى غاز بڵاو كردهوه و رايدهگهينـێت:” دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.
له روونكردنهوهيهكدا نووسينگهى پارێزگارى ههولێر كه وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى خواكوڕك كهوتووه تێدا هاتووه:” دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان کە نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دابین بکات، ئەمەش وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ،”
نووسينگهى پارێزگارى ههولێر راشيگهياندووه:” دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت.