بە بەڵگە… پزيشكێك گەندەڵییەكی گەورەى تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات
به‌پێ ى به‌دواداچوونى پزيشكێك و به‌به‌ڵگه ده‌يخاته‌ڕوو كه له تەندروستی هەڵەبجە گەندەڵییەكی گەورە ده‌كرێت و، بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی خراونەتە ڕوو، بڕی پارەی وەسڵەكان بۆ كڕینی پێداویستی تەندروستی، چەندان هێندە نووسراون و لەگەڵ نرخی راستەقینە، جیاوازییەكی زۆریان هەیە.
دكتۆر باخان ئازاد، ئه‌و پزيشكه‌ى ماوەی رابردوو گەندەڵیی بەرپرسانی تەندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ى ئاشكرا كرد، ئه‌مرۆ بۆ جارێكى تر چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى تر كه له نێو وه‌سڵ ه‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵى تێدا كراوه لهرێگاى ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ئاشكرا ده‌كات و رايگه‌ياند :” له ته ندروستیی هەڵەبجە، بە چ شێوەیەك لەسەر حیسابی نەخۆشەكان دزی دەكرێت.
له به‌ڵگه‌نامه‌كان نرخی ئەو دەرمان و پێداویستییانەی تێدایە كە بۆ تەندروستی هەڵەبجە دابین كراون، بەڵام نرخەكان سەرووی نرخی راستەقینەن.
دكتۆر باخان باس له جۆرى گهندهڵيهكان ده‌كات كه له ئامێرى پزيشكى پێكهاتووه و كراون، ئامێرێكی كوڵ سێنتری فیوج cool centri fuge له هەولێر به 900 دۆلارە، لە سلێمانی به هەزار دۆلارە، كەچی لە تەندروستی هەڵەبجە بە هەشت ملیۆن دینارە كە دەكاتە سەرووی پێنج هەزار دۆلار.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی یەكێك لە وەسڵەكان، مایكرۆ پایپێت دیفرێنت سایز، نرخەكەی لە پێنج هەزار دینارەوە دەست پێ دەكات تا دەگاتە 40 هەزار دینار، بەڵام لە هەڵەبجە بۆ هەر دانەیەك 200 هەزار دیناری پێ دراوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نرخی فلتر تیپ filter tipله 10 هەزار بۆ 15 هەزار دینارە، بەڵام لە تەندروستیی هەڵەبجە 100 بۆ 110 هەزار دیناری پێ دراوە. هاوكات نرخی ڤایڕەڵ ئاڕ ئێن ئەی كیت viral RNA kit بایی 35 هەزارە، له هەڵەبجە 800 هەزاری پێ دراوە. نرخی سێنتری فیوچ تیوب centrifuge tube له ناو بازاڕ، بایی 10 هەزار دیناره، كەچی لە هەڵەبجەی شەهید 150 هەزار دیناری پێ دراوە.
دكتۆر باخان ئازاد باسى له‌وه‌شكرد كه، ئه مه نمونه ی یه ک وه سڵه جا وه سڵه کانى تر بینن شۆک تر تان ده که م ئه وه ی جێگای پرسیارە خه تی وه سڵه کان هه مووی ده ست نوسی یه ک که سه و له لایه ن به ڕێوبه رایه تی ته ندروستی هه ڵه بجه وه پڕ کراوه ته وه .
ده‌شلێت :” داواکارین خه ڵکی هه ڵه بجه و ته ندروستی هه ڵه بجه بخه نه ده ستی ئه مینه وه به و جۆره داهاتی هه ڵه بجه ده دزرێ.