وێنه: نێچیرڤان بارزانی،بهشدارى لهبانگهشهى ههڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان له دهۆك كرد
ئهمرۆ يهكشهممه،3-10-2021،نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بهشدارى لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارى دهۆك كرد .
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2021 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی کاندیدانی پارتی لە دهۆک بەڕێوەچوو.
نێچیرڤان بارزانی لە کەرنەڤاڵەکەى شارى دهۆكدا گوتارێکی له بهردهم ئهندام و لايهنگرانى پارتى ديموكراتى كوردستان پێشکەش کرد ولە سەرەتای گوتەکانیدا سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی سەرۆک بارزانی بە خەڵکی دەڤەری بادینان گەیاند و گوتى:” پارتی و دهۆک تەواوکەری یەکترن و پارتی لەو دەڤەرە گەشەی کردووه، ئاماژە بەوەش دەکات پارتی و دهۆک مێژوو و ڕێگایەکی دوور و درێژیان هەیە بەیەکەوە.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، پارتی پەرۆشی پێشکەوتنی زیاتری دهۆکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بەرنامە و پلانی هەیە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دهۆک بەڵام شهڕی داعش و بڕینی بوودجه بووە ڕێگر.”
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، ئێمە دەزانین بەشێک لە خەڵکی ئەو دەڤەرانە بەهۆی هێزی چەکداری پەکەکەوە لە مەترسیدان، بۆیە هەوڵدەدەین ڕەوشەکە تێپەڕێنین و هاووڵاتییان بگەڕێنینەوە بۆ زێدی خۆیان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد بۆ چەندین جار ڕامانگەیاندووە و بە خۆشیانمان گوتووە واز لە کوردستان بهێنن مەترسی بۆ هاووڵاتییان دروست مەکەن.
جێگری سەرۆکی پارتی دەشڵێت، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ پارتی و پێویستی بە دەنگی هەمووان هەیە، چونکە بە بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا کوردستان بەهێز و ئاوەدان و داهاتوویەکی گەشتری دەبێت، بۆیە پێویستە دەنگ بە پارتی بدەن.