ئه‌مریكا له‌باره‌ی چوونی رژێمی سوریا بۆ مه‌نبه‌ج روونكردنه‌وه ده‌دات
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی ئاگاداره كه ئۆتۆمبێڵی زریپۆش لەگەڵ کاروانی ھاوکاریه مرۆییه‌كانی سوریا و روسیا چوونەتە نێو منبج، و په‌یه‌ده‌شی به‌و كاره تۆتبار كرد.
جێف دەیڤیس وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا له‌میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند، ” ھەستمان بەوە کرد کە لەگەڵ کاروانی ھاوکاری مرۆیی بۆ منبج کە لەلایەن رژێمی سووریا و رووسیا سپۆنسەری کراوە، ئۆتۆمبێڵی زریپۆشیش بوونی ھەیە”.
رۆژی 2/3/2017 چوونەژوورەوەی رژێمی سووریای بۆ نێو منبج له‌لایه‌ن کۆنسەی سەربازیی منبج کە سەر بە پەکەکە/پەیەدەیە راگه‌یانرا، ھێزەكه لە بەشی رۆژئاوای شارۆچکەکە جێگیر کرابووه.