ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی نهێنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000.jpg)
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه له‌مڕۆدا زیاتر ده‌بێت و په‌كه‌كه‌ش له شه‌نگال پاشه‌كشه ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئاگربه‌ست راگه‌یانراوه و ئه‌مڕۆ شه‌مه 4/3/2017 گفتوگۆی زیاتر ده‌كرێت له‌باره‌ی كۆتاییهێنان بە شەڕ.
هه‌ورامی ده‌شڵێت، په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نیه جارێكی‌تر رێگه له جوڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرێت له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان.