کەشناسی وادەی یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی، وادەی یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەشدەکات، پێشبینییەکان بۆ ئەم دوو مانگە دڵخۆشکەرنین و دیاردە نامۆکانی کەشوهەوا زیاتربن.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: “لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن و دەتوانین بڵێین ئەو شەپۆلە گەرمایەی دوێنێ ناوچەکەی گرتەوە کۆتا شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ بوو، ئەمڕۆ پلەی گەرما بە 5 پلە دادەبەزێت”.

Back to top button