مەسرور بارزانی: بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر شنگال ناکەین
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له ماف و خاكی شنگال ناكه‌ین و ده‌بێت خه‌ڵكی شنگال به سه‌ربڵندی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌یان.
له گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت له وه‌ڵامی پرسیاری گه‌نجێكی شنگالیدا له باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان رایگه‌یاندووە، ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال، كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له شنگاله، ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی نییه و ته‌حه‌ددای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌كه‌ن.
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە: گرووپی میلیشیا و په‌كه‌كه له‌وێن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نایاساییه‌یه كه له شنگال هه‌یه و نایه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوەتە خەڵکی شنگال و رایگەیاندووە: ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك واز له خاك و مافی خه‌ڵكی شنگال ناهێنین و ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه به سه‌ربڵندی بگه‌ڕێته‌وه شنگال.
مەسرور بارزانی بەئاماژهکردن به‌وه‌ی 500 پێشمه‌رگه له رێی رزگاركردنی شنگال شه‌هید بوونه، رایگەیاندووە: ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شنگالدا هات، زۆر پێمان ناخۆش بووه و 500 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، تا شنگال رزگار كرایه‌وه.
لەبارەی رووداوەکانی دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: دوای ئه‌وه‌ش 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، خه‌ڵكی ئه‌وێ خۆیان به ئێمه‌یان وت نامانه‌وێت جارێكی دیكه شه‌ڕ له ناوچه‌كه درووست بێت. به‌س مانای ئه‌وه نییه ئه‌و ره‌وشه له شنگال به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت خه‌ڵكی شنگال به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوە، كه “به‌ڵێنی زۆر دراوه بۆ هاوكاریكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال”. روونیشی كردووەته‌وه، هه‌نگاوی یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی شنگال و ئیداره‌ی شه‌رعی و یاساییه، ئه‌وه‌ش جارێ ئێمه چاوه‌ڕێین بزانین حكومه‌تی عێراق چی ده‌كات.