په‌رله‌مانتارێكى پارتى بۆ خەڵك و ده‌نگده‌رانى سلێمانی: ده‌نگ به پارتى بده‌ن بزانن دەكەونە نێو چ نیعمەتێكەوە
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە خەڵك و ده‌نگده‌رانى شارى سلێمانی دەكات، دەنگ بە پارتی بدەن، ده‌شلێت: بۆ جارێکیش بێت، پارتی ھەڵبژێرن، تاوەکوو بزانن دەکەونە نیو چ نیعمەتێکەوە و چۆن ئاوەدانی و گەشەکردن لەو دەڤەرە دەست پێ دەکرێت“.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4-10-2021، هێڤیدار ئەحمەد، له نووسينێكدا له په‌يجى فهرميى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکەین، بۆ جارێکیش بێت، پارتی ھەڵبژێرن، تاوەکوو بزانن دەکەونە نیو چ نیعمەتێکەوە و چۆن ئاوەدانی و گەشەکردن لەو دەڤەرە دەست پێ دەکرێت“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى بۆ خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانى شارى سلێمانى ده‌شلێ، ”دەنگ بدەن بە پارتی، بۆ ئەوەی سەرمایە و سەر و ماڵتان پارێزراو بێت“.
هيڤيدار ئه‌حمه‌د بۆ خه‌ڵكى سلێمانى زياتر نووسيوويه‌تى:” تەنیا یەک جار پارتی ھەڵبژێرن،ئینجا دەزانن نیعمەت چییە و ئەوەی پێشتر چ نیقمەتێک بوو تێیدا بوون“.