مه‌سرور بارزانى: سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی بوون نەیانهێشت هیچ داگیرکەرێک ئەزموونی هەرێمی کوردستان تێک بدات
مه‌سرور بارزانى : ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی، له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، من شانازی ده‌كه‌م كه ئه‌ندامانی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و متمانه‌یان پێ به‌خشین، كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێ ببه‌خشرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ من لێره له خزمه‌تی ئێوه‌دام وه‌كو ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی، له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌ريه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى له هه‌ولێر له گوته‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: له خزمه‌تی ئێوه‌دام بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووینه‌ته‌وه. شانازی ده‌كه‌م كه ئه‌ندامانی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و متمانه‌یان پێ به‌خشیم كه پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیان پێ به‌خشیم، به‌ڵام من ئه‌مڕۆ له خزمه‌تی ئێوه‌م وه‌كوو ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان. وتیشی: هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتییه‌وه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناسنامه‌مان بووه به هه‌موو پێكهاته‌كانی، ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه به باشترین شێوه خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان.
مه‌سرور بارزانى راشيگه‌ياند: “پارتی وه‌كوو ستراتیژ، سه‌یری خزمه‌تگوزاری كوردستان ده‌كا، تا ژێرخانێكی ئابووریی به‌هێز له كوردستان دروست بكرێ، تا ئێوه و نه‌وه‌كانی داهاتوو ژیانێكی ئاسووده‌تر و باشترتان هه‌بێ له هه‌لومه‌رجێكی سه‌قامگیرتردا”.
مەسرور بارزانی گوته‌يشى: “پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتییان و ئامانجه‌كانی بكا، تا بتوانین هه‌موو ناوچه‌یه‌ك له كودستان پێش بخه‌ین و نه‌هێڵین هیچ كه‌مووكورتییه‌ك نه‌هێڵین، به‌ڵام له ماوه‌كانی رابردوودا تووشی زۆر قه‌یران بووین و به خۆڕاگریی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، به تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری پارتی، كه هه‌میشه پشتیوان بووه بۆ پاراستنی ئه‌زموون و هیچ دو‌ژمنێك نه‌توانێ كوردستان تووشی شكست بكا، جارێكی تر سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م، واتان كردووه ئێمه‌ش به هێزێكی پۆڵایینه‌وه بتوانین له ئه‌ركه‌كانمان به‌رده‌وام بین.
ئاماژەی بەوەش کرد: “سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانمان و خانه‌واده‌كانیان، سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانمانیشمان ده‌كه‌ین، كه هۆكاری ئه‌وه‌ن به‌رده‌وام له ئازادی‌دا بژین”.
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى گوته‌كه‌يدا مەسرور بارزانی گوتی: “هه‌موو هاووڵاتییه‌ك له پێشخستنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بێ، بۆیه هیوادارم له پشتیوانیمان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاترتان بكه‌ین.
پارتی به‌رنامه‌ی ئه‌وه بوو، سیسته‌می په‌رورده به شێوه‌یه‌كی باشتر ڕێك بخرێته‌وه و نه‌وه‌ی داهاتوومان له‌سه‌ر ئاستی ستانداردی جیهانی و زانستێكی باشتر خۆی په‌روره‌ده بكا تا وڵاته‌كه‌ی زیاتر ئاوه‌دان بكاته‌وه.
به‌رنامه‌ی پارتی ئه‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی ته‌ندروستیی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان له هه‌موو شوێنێك ده‌ستبه‌ره بكه‌ین، تا هیچ كوردستانییه‌ك بێبه‌ش نه‌بێ له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان.
پێویست ناكا باسی ئه‌وه بكه‌م، كه هه‌ر دڵسۆزانی پارتی بووه له كاتی ته‌نگانه‌دا، له كاتێكدا پێویست بووه به‌رگری له ئه‌زموون و كه‌رامه‌تی كوردستان بكرێ، پێش هه‌موو كه‌سێك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پارتی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رخودان بوون و نه‌یانهێتش ده‌ستی هیچ داگیركه‌رێك بتوانێ ئه‌زموونی كوردستان له ناو ببات.
په‌یامی ئێستای ئێمه‌ش، په‌یامی ئاشتییه و په‌یامی پارتی هه‌ر له‌ه‌سه‌رتاوه ئاشتی و دۆستاتیه‌تی بووه، قه‌ت نه‌مانویستووه یه‌كڕیزی تێك بچێ و له‌گه‌ڵ لێكترازان نین و له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی نیشتمانی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاییین و ئایینزاكانی كوردستانین و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ش به‌رده‌وامین.
پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئازاد بێ له دیاریكردنی چاره‌نووس و دیاریكردنی نوێنه‌ری خۆی، بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه به زۆر كه‌سێك ناچار بكا فۆڕم پڕ بكاته‌وه یان به زۆر ده‌نگ به لایه‌نێك بدا، هه‌موو تاكێك ئازاده و بایی ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتووه بزانێ ده‌نگ به كێ بدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین كه‌سێك له كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه له‌به‌ر ئ وه‌ی ده‌نگ به لایه‌نێك ده‌دا.
ئێمه هه‌میشه خۆمان به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان زانیوه و قه‌ت داوامان نه‌كردووه ببین به ئاغا و كوێخا به‌سه‌ر هیچ لایه‌ن و ناوچه‌یه‌كه‌وه. پارتی داوای ئاغایه‌تی و كوێخایه‌تی ناكا، داوای چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كا له هه‌موو كوردستان، ئێمه ئاغا و كوێخا نین، ئێمه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمانین.
خوشك و برایانی به‌ڕێز، راسته زۆر كێشه‌مان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بۆ دیاریكردنی كاندیدانه تا له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، پێویسته ئه‌و خاڵه‌مان له به‌رچاو بێ، كه بزانن په‌یوه‌ندیی ئێمه و عێراق ئێسته له كوێیه و چ مافێكمان تا ئێستا نه‌دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چ جۆره كه‌سانێك ده‌نێرینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌كانمان بكا، ئێمه داوای مافی خۆمان له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ده‌ستوور جێه‌بجێ بكه‌ن، بۆیه پێویسته كه‌سانی به‌وه‌فا و خۆیان بكه‌نه قوربانی كوردستان بچنه به‌غدا، نه‌ك كه‌سلانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و حزبه‌كانیان كوردستان بكه‌نه قوربانی.
پێشتر كه‌سانێك كه نوێنه‌ر بوون و له‌وێ داوای بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستانیان ده‌كرد، نه‌مانهێشت و قه‌تیش ناهێڵین ئەو کارە بکەن، واز له هیچ مافێكی خەڵکی کوردستان ناهێنین و ناكه‌وینه ژێر هیچ گوشارێك و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه‌ی كه تا ئێستا نه‌هاتوونه‌ته دی، پێویسته نوێنه‌رانی ئێوه بڕۆنه به‌غدا و خۆیان بكه‌نه قوربانی ئه‌و متمانه‌یه‌ی ئێوه پێیان ده‌به‌خشن، هیوادارم ئێوه پشتییوانیان بن و ئه‌وانیش به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.
گوتيشى:” ئێمه قه‌ت و قه‌ت خه‌باتمان له پێناو مووچه و بودجه نه‌بووه، راسته ده‌مانه‌وێ بژیوی خه‌ڵك رۆژ به رۆژ باشتر بببێت و كوردستان رۆژ به رۆژ پێش بكه‌وێ، به‌ڵام زۆر مافی ترمان هه‌یه، ناوچه دابڕێنراوه‌كان تا ئێستا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر نه‌كراون، پێویسته نوێنه‌رانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن، پێویسته بۆ ئه‌وه كار بكه‌ن كه قه‌ره‌بووی ئه‌نفال و گونده وێرانكراوه‌كان بكه‌نەوە، پێویسته خه‌بات بۆ ئه‌وه بكه‌ن مافی پێشمه‌رگه نه‌فه‌وتێ و بودحه‌ی كوردستان نه‌بێته‌وه كارتێكی سیاسی دژی كوردستان به‌كار بێ، ئێمه كه نوێنه‌ر ده‌نێرین بۆ به‌رگری و داكۆكییه له مافی خه‌ڵكی كوردستان، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند لایه‌نێك و ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت، ئه‌جێندانی ئێمه خزمه‌تكردن و پاراستنی كوردستانه.
له كۆتايى گوته‌كه‌شيدا مه‌سرور بارزانى گوتى:” به‌ڕێزان له ساڵی 2003 ویستمان عێراقیكی فیدرالی دروست بكه‌ن و له‌ژێر ڕابه‌رایه‌تیی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیدا هه‌وڵ درا عێراقێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی دروست بكرێ، به‌ڵام نه ده‌ستوور جێبه‌جێ كرا، نه هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی ڕێزی لێ گیرا، زۆر له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل كرا، ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به یاسایی و ئاشته‌وایی ئه‌و مافانه بگه‌ڕینه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان به ته‌نیا نین كه بێبه‌ش كراون، هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی تری عێراق حاڵیان زۆر خراپتره و زۆر جار ده‌بنینی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستان كوردستان بكه‌ن به بیانوو و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی عێراق بجووڵینن، په‌نجه‌ی تاوان بۆ كوردستان درێژ ده‌كه‌ن.