وەزیری پێشمەرگە: لە ئێستادا هیچ دامەزراندێک لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەکراوە
وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرەو لەوێی هاوڵاتیان دەکرێت وەک پێشمەرگە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە رەسمی رایدەگەێنێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا سەنتەری وەزارەتی پێشمهرگه، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگهیاند: لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوە، راشیدەگەێینێت: وەکو هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە.
وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرەو لەوێی هاوڵاتیان دەکرێت وەک پێشمەرگە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە رەسمی رایدەگەێنێت.
وەزیری پێشمەرگه ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستهمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستهمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی رەسمیەوە.