حکومەت: بە بەهای 39 ملیار دینار پرۆژەی گەشتوگوزار لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات: بە بەهای 39 ملیار دینار پرۆژەی گەشتوگوزار لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردۆتەوە رای گەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بە گوێرەی پلان گرنگییه‌كی زۆر بە كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌ده‌ن. بە مەبەستی پەرەپێدان و بووژانەوەی ئەو سێكتەرە ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بە گوژمەی نزیكەی 39 ملیار دینار، 57 پرۆژە له قۆناغی جێبه‌جێكردندان كە هەندێ لەو پرۆژانە هی پێشوون و كاركردن تێیاندا وەستابوو، بەڵام ئێستا دەست بە تەواوكردنیان كراوە، بەشێكیشیان لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاری جێبەجێكردنیان دراوە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ڕاشیگەیاندووە،” پرۆژەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان:
هه‌ولێر: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 30 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ى زیاتر له 11 ملیار دینار.
سلێمانی: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 8 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 9 ملیار دینار.
دهۆك: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 9 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 5 ملیار دینار.
هه‌ڵه‌بجه: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 1پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 620 ملیۆن دینار.
گه‌رمیان: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 4 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 3 ملیار دینار.
ڕاپه‌ڕین: ژماره‌ی پرۆژه‌كان 2 پرۆژه‌ن و به گوژمه‌ی زیاتر له 3 ملیار دینار.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم: 3 پرۆژه و به گوژمه‌ی 6 ملیار دينار.