هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەسەر بنکەکانی دەنگدان دابەش بوونە و پلانی ئەمنییان بۆ هەڵبژاردن داناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2021 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە هاوبەشی له‌گه‌ڵ پۆلیسی کەرکووک و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی بەسەر بنکەکانی دەنگدان بڵاوبوونەتەوە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، پلانی ئەمنی دانراوە بۆ ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

سەبارەت بە کاری ڕاگەیاندنیش سەرچاوەکە گوتی، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانی کەرکووک پێی ڕاگەیاندووین کارئاسانی بۆ ئەو ڕاگەیاندکارانە بکرێت کە ناسنامە و مۆڵەتی فەرمیان هەیە، هەروەها باجی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنیشیان هەیە.

Back to top button