ئەمرۆ مووچەی 18 وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌رده‌وامه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ  سێشه‌ممه‌ 5 ى 10 ى 2021 ،  مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی:  كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن،خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی  خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە،دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن،دەزگای مین دابەشدەكرێت.
1

Back to top button