کاندیدێکی پارتی لە مووسڵ: زۆرترین دەنگ بەدەست دههێنین
کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەم جارە پارتی بە جۆرێک جەماوەری زۆر بووە کە زۆرترین کورسی بەدەست دێنێت و ئێمە دەبینە نوێنەری ئەوان و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانیان دەبین کە چەندین ساڵە ھیچ خزمەتێک بە مووسڵ نەکراوە و تەنانەت ئارامییشی تێدا نییە.
ئێخلاس دلێمی، کاندیدی ژمارە 28ی بازنەی یەکی مووسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: بەڵێن بە خەڵکی خۆمان لە سنووری مووسڵ دەدەین لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانیان دەکەین بە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانەوە بێ جیاوازی و دەبینە دەنگ و ڕەنگی خەڵکی مووسڵ بۆ ئەوەی هیچی تر غەدری لێ نەکرێت و ئاوەدان بکرێتەوە و ئارامیی بۆ بگەڕێتەوە.
ئێخلاس دلێمی راشیدهگهێنێت: پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم جارە دەنگەکانی زیاد دەکات، بەھۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری مووسڵ تەعدایەکی زۆر لە پێکھاتە و نەتەوەکان کراوە و پارتییش خۆی بە خاوەنی ھەمووان دەزانێت، بۆیە ئەم جارە پێشبینی دەکەین نزیکەی زۆرترین کورسی بەدەست بێنین، چونکە خەڵکی مووسڵ متمانەیەکی زۆریان بە ئێمە ھەیە.