داوا ده‌كرێت شه‌نگال له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژموونی وڵاتانی ناوچه‌كه رزگار بكرێت
خواكوڕك
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، “كێشه‌ی سه‌ره‌كی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له خاكێكدا كه به خاكی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق ناسراوه و بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، یان مانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی عێراقدا مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق كه كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی ئێزدیه‌كانه و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له ناساندی دۆسیه‌ی جینۆسایدی شه‌نگال، له به‌یاننامه‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌وه‌ی روویداوه جێگه‌ی داخه و به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی شنگال و شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ده‌كه‌م، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگاداركراوم دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه به‌ركه‌وتوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان تێكشكێنراوه”.
هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، “ئێمه متمانه‌یه‌كی ته‌واومان به سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سیاسه‌ته حه‌كیمه‌كانی له گه‌مارۆدانی قه‌یرانه‌كان و رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی عێراق و گه‌لی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بیقۆزنه‌وه”.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌ی روویداوه مایه‌ی نیگه‌رانییه و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی خه‌ڵكی شنگالی بریندار كه هێشتا خوێنی لێده‌چۆڕێت و به ده‌ست تاوانه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه به درێژایی ساڵ و نیوێك دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامیدا، داواكارم یاریكردن و گاڵته‌كردن به ئارامی و ئاسایشی شنگال رابگیرێت، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، په‌ناببنه به‌ر حیكمه‌ت و گفتوگۆ”.