رێباز حەملان بۆ دهنگدهرانى سلێمانى و ههڵهبجه و گهرميان و ڕاپهرين: با هەموومان پێکەوە بە باوەڕێکی پۆڵاین دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی بدەین
لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوهختهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق كه له 10ی ئۆکتۆبەرەوە بهرێوهدهچێت، رێباز حەملان پەیامێک ئاراستەی دهنگدهران و خهڵكه سنوورى هەردوو پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەرین دەکات و دهلێ: دەنگ بدەنە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا خزمەتەکانی پارتی کە لە ھەولێر و دھۆک دەکرێت ئەوانیش لێی بێبەش نەبن.”
رێباز حەملان لە هەژماری تايبهتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسيوويهتى: “ھاونیشتمانیان، دەنگدەران نیشتمانپەروەران، پێشمەرگە قارەمانەکان، ھێزە چاونەترسەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ و گەنجان و لاوانی ئایندەی وڵات، ھەڵبژاردن مافی ڕەوای تۆیە بۆ بەدەستھێنانی ئەو مافەش واجبێکی نیشتمانی خۆتان بەجێبھێنن، ناکرێت ھیچ نیگەرانییەک و ھیچ کەسێک واتان لێبکات دەستبەرداری ئەو مافە رەوایەی خۆتان ببن”.
حهملان، ههروهها نووسيوويهتى: “رۆژی 10ی ئۆکتۆبەر بە ویژدانێکی ئاسودە بۆ جێگیرکردنی مافی دەستوری و نەتەوەیییەکانی ھەرێمەکەمان لە بەغداد، بۆ بەرگری لە خاک و کلتور و شکۆمەندی و ئاڵاکەمان، بۆ ئایندەی منداڵ و نەوەکانی داھاتوومان، بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن و دەنگبدەن بەو کاندیدانەی کە لەژێر سایەی لیستێکدان کە یەک پەیام و یەک ئامانج و یەک سەرۆک و یەک بەرنامەی نیشتمانپەروەری و خزمەتکردنی هەیە، کە ئەویش رێبازی نیشتمانی و رێبازی شەھیدان و لیستی خۆنەچەماندنە لە ئاست دوژمنان و نەیارانی ھەرێمەکەمان”.
ناوبراو دهشلێ: “لەپێناو پاراستن و بەهێزکردنی کوردستان و نوێنەرایەتیکردن لەلایەن هێز و دەستێکی ئەمینەوە، با هەموومان پێکەوە بە باوەڕێکی پۆڵاین دەنگ بدەینە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو کاندیدانەی کە بە فلتەری ھێزێکی سیاسی خاوەن مێژووی پڕ لە سەروەری و پارێزەری شکۆی میللەتەکەمان تێپەڕیون، ئەمانە قوتابی سەرۆک مەسعود بارزانیین کە مەرجەع و رابەرێکی خاوەن کاریزمایە کە پەروەردەی کوردایەتی فێرکردوون”.
له كۆتايى نووسينهكهشى حەملان راشیگەیاندووە: “پەیامم بۆ هاوشارییەکانم لە شاری ھەڵمەت و قوربانی، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی ئەنفال و راپەرینی دەروازەی ئازادی، دەنگ بدەنە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا خزمەتەکانی پارتی کەلە ھەولێرو دھۆک دەکرێت ئێوەش لێی مەحروم نەبن، تاوەکو یاساو سەقامگیری سنوورەکانی ئێوەش بگرێتەوە، بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینەتان بن لە بەغداد و داوای مافی شەھیدان و ئەنفالکراوان بکەن و ببنە نوێنەری بەرگریکاری سەرسەختی قووت و موچەو مافەداراییەکانتان”.