24 گەشتیار له فرۆكهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانى دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دهلێ، رێگری لە هەوڵێکی ساختەکاريان كردووه و 24 گەشتیاریش دەستگیر کراون.
لە راگەیەندراوێکدا ئهمرۆ چوارشهممه 6-10-2021، بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رايگهياند: “ئەفسەر و کارمەندانی فڕۆکەخانە، بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە، لە رۆژى 5/10/2021 لە گەشتى (سلێمانی- دوسلدۆف) توانیان رێگرى بکەن لە هەوڵێکى ساختەکارى گرووپێکى گەشتیاران، کە ژمارەیان 24 گەشتیار بوو بە نیاز بوون گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن، بەڵام دوای وردبینی لە دۆکیومێنت و بەڵگەکانیان دەرکەوت، هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیومێنتن، کە هیچ بەڵگەیەکى فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات، گرووپەکە گواستراونەتەوە بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دهشلێ: “لێرەوە دەستخۆشی وسوپاسى بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى نیشینگەى فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش دەکەین لە جێبەجێ کردنى رێکار و رێنماییەکانى گەشتکردن و رێگە نەدان، بە دزەکردنى هیچ کەس و گرووپ و گەشتیارێک کە بیانەوێت بە شێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەمان بەکار بهێنن بۆ گەشتکردن”.