هەولێر.. نزیكەی 135 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج كرا

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت:” نزیكەی 135 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو له‌شارى هه‌ولێرخەرج كرا.
.
راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوار فەرمانی وەزاریدا بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 135 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو كە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
ئەو گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سێكتەری ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، كە پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی رۆشنبیری لە هەولێر و گەڕەكی ڕاپەڕین لە شارۆچكەی سەڵاحەددین و نۆژەنكردنەوەی بیر و كڕینی ڕوون و سیئۆل و گریس كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو دەبێت.
Back to top button