سكاڵا له‌دژى هاوپه‌يمانييه‌كه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى تۆماركرا …
له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ند به‌رهه‌مێكی به‌بێ پرسی خۆی، هونه‌رمه‌ندێكی كامێرامان، سكاڵای له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و به‌رپرسانیان تۆمار ده‌كا و داوای قه‌ره‌بوو ده‌كا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/10/2021، هونه‌رمه‌ند هادی حوسێن عومه‌ر، ڕایگه‌یاند: له‌م دادگهییه داوای یاساییم له دژی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و به‌رپرسه‌كانی تۆمار كرد، به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ڤیدیۆیی به‌نده له بانگه‌شه‌ی حزبی و سیاسی، به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له من، هه‌رچه‌نده پێمان وتن ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووم نه‌كه‌نه‌وه، سكاڵاتان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م، پێناچێ گوێیان به ماندووبوونی ئێمه و كۆپی ڕایت دابێ، بۆیه ویستم له ڕێی سه‌روه‌ریی یاساوه مافه‌كانم وه‌ربگرمه‌وه چونكه ئه‌م كاره، جگه له خولیا و حه‌ز، سه‌رچاوه‌ی ژیانی خۆم و خانهوادهمه، نابێ به‌بێ هیچ حسابكردنێك به‌رهه‌می ئێمه ببرێ، بۆیه بردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه، دوور له ئه‌ته‌كێتی رۆژنامه‌وانی و كاركردن، وه‌كوو لێكردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك بوو له جه‌سته‌م.
هادى حوسێن گوتيشى:” له بری بردنی به‌رهه‌ماكانمان، پێویسته به‌رهه‌مه‌كانمان بكڕن و مافی داراییمان پێ بده‌ن، ئه‌گه‌رنا سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بێ، له‌لایه‌ك بانگه‌شه‌ی پاراستنی باسی ماف و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك بكه‌ی، به‌ڵام زۆر به ساده‌یی و به چاونوقانێك مافی هاووڵاتی خۆی بخۆی و بیكه‌یته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
لاى خؤشيةوة پارێزه‌ری هونه‌رمه‌ند هادى حوسێن ، گوتى: له ساڵی 2016 هادی حوسێن، وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆمار كردووه و له ساڵی 2018 بریكاردارهكهم پله‌ی یه‌كه‌می له پێشانگه‌یه‌كدا به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام له بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی، ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌یان وه‌كوو ڕێكلام به‌كار هێناوه، بێ ئه‌وه‌ی پرسی فه‌رمی یان نافه‌رمی بكه‌ن، هۆشداریمان دا به نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، كه سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یه، به‌ڵام بایه‌خیان به‌و هۆشدارییه نه‌دا، بۆیه بریكاردارم سكاڵای تۆمار كرد به ژماره 2830 و له 17/11/2021 دادگهییهكه به‌ڕێوه ده‌چێ.