قه‌هوه‌چى: بەھۆی پێداگریی سەرۆك بارزانی و پارتی لەسەر مافی پێکهاتەکان، دەنگ بە كاندیدانی پارتی ده‌ده‌ين.

دواى ئه‌وه‌ى پێشتر 19 پارت و رێکخراوی توركمانی لە ھەرێمی كوردستان پشتگیری خۆان بۆ کاندیدانی پارتی راگەیاند و بڕیاریان دا دەنگ بە کاندیدەکانی ئەو حزبە بدەن.ئه‌مرۆش جێگری سكرتێری پارتی چاكسازیی توركمانی گوتى، بەھۆی پێداگریی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر مافی پێکهاتەکان، بڕیاریان داوە دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 6-10-2021، مونا قه‌هوەچی، جێگری سكرتێری پارتی چاكسازی توركمانی رایگەیاند، لە كۆبونەوەی سەرجەم  حزب و پارتە سیاسیەكان  لە ھەولێر “بریارماندا دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەین”.

جێگری سکرتێری پارتی چاکسازیی تورکمانی راشیگەیاند: سەرۆك بارزانی لە کوردستان و عێراق زۆر پێداگری لەسەر مافی پێكھاتەكان بە تایبەت پێكھاتەی توركمان کردووە، “بۆیە ئێمە بڕیارمان داوە دەنگ بدەینە كاندیدانی پارتی”.

قه‌هوه‌چى گوتيشى:” شتێكی ئاسایە لە کاتی بانگەشەدا  ھەموو شت بگوترێت ، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە  دوای ھەڵبژاردن لایەنەكان لەبەغدا یەكدەنگ بن.”

Back to top button