مەسرور بارزانی سەردانی گەرمیان دەکات
سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک سەردانی گەرمیان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی سەردانی گەرمیان دەکات.
مەسرور بارزانی بە مەبەستی کردنەوەی سایلۆی گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات، هەروەها سەردانیکردن و کردنەوەی ڕێگەی دووسایدی کەلار-کفری لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەبێت.
سایلۆی گەرمیان بە گوژمەی 21 ملیار دینار دروستکراوە، کە توانای عەمبارکردنی 40 هەزار تەن گەنمی هەیە و دەتواندرێت بۆ ماوەی 5 ساڵ گەنمی تێدا هەڵبگیرێت.
هەروەها توانای تێستکردن و دیاریکردنی جۆر و کوالێتی گەنمی هەیە.