وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقییه‌كان: هه‌ڵبژاردن هه‌لی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ دیاریكردنی داهاتووتان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی عێراق كرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه هه‌لی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ دیاریكردنی داهاتوویان.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا نووسیویه‌تی “ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هاوشانی 11 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تر دانمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دانا تا له ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌ك هه‌لی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ده‌نگده‌ران تا چاره‌نووسی داهاتووی خۆیان دیاری بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی “هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتگیری خۆیان پێشكه‌شی عێراق كردووه به ناردنی شاره‌زا و چاودێران بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت”.
بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو پڕۆسه‌ی گشتی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و پێش ئه‌ویش له ڕۆژی هه‌ینی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت كه تێیدا زیاتر له 3 هه‌زار كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه و به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری عێراق دابه‌ش بوون و ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.