لەسەر رەزامەندی مه‌سرور بارزانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێنەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: لەسەر رەزامەندی  سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێنەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: د. سامان بەرزنجی”، وەزیری تەندروستی و “کوێستان محه‌مه‌د”، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی کۆبوونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەکانی دەروونی تایبەت بە ئافرەتان، کە بە سوپاسەوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ رەزامەندی دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان و دەستبەکاربوونی لە ئایندەیەکی نزیك.

Back to top button