گوتەبێژی کۆمسیۆن: بانگەشەی هەڵبژاردن تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە دەنگدانی تایبەت کاریگەری هەبێت بەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2021 جومانە غەلای ،گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیکردەوە دەنگدانی تایبەت کاریگەری هەبێت بەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقهوه.
جومانە غەلای ڕایگەیاند :بانگەشەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 6:00ـی بهیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو 9ـی تشرینی یەکەمی 2021 دەوەستێت.
ڕاشیگەیاند، سبەی ڕۆژی هەینی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە ڕێوشوێنی ئهمنی توندا دەنگدەدەن، کە دەنگدانی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی پێشمەرگە و دژە تیرۆردەگرێتەوە، هەروەها پەنابەرەکان و زیندانیانیش لە هەمان ڕۆژدا دەنگدەدەن.