شاخەوان عەبدوڵڵا :لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارەگاکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لقی 3ـی پارتی دەکرێنەوە
دوای کردنەوەی بارەگای ناوچەی مەخموور، ئەمڕۆ بارەگای سەرگەڕان کرایەوە بڕیاریش وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارهگاكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ولقی 3ـی پارتی دیموکراتی کودستان بکرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2021 بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مهكتهبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی و کادیر و لایەنگران و ئەندامانی پارتی، بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ناحییەی سەرگەڕان کرایەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بارەگای لیژنەی پارتی ئامادەبوو و خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی بارەگاکە دەربڕی و بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، دوای کردنەوەی بارەگاکانمان لە مەخموور و ناحییەی سەرگەڕان، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارهگاكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی و لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەکرێنەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: کردنەوەی بارەگاکان خاڵی سەرەتایە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە سەربازییەی لەو ناوچانەدا هەیە.
ههروهها گوتیشی: لەکاتی گفتووگۆکانمان لەگەڵ بەغدا هەموو پێکهاتەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، ڕێگە بە هیچ هێزێک نەدرێت لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە جگە لە هێزی خۆجێیی ناوچەکە.
جێی باسە، ناحیەی سەرگەڕان لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای كەركووكه، بەڵام لیژنەی ناوچەی سەرگەڕان سەر بە لقی قەرەچووخی پارتییە.