مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆ ده‌بێته‌وه
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری گەیشتە گەرمیان و له ئێسته‌دا له‌گه‌ڵ بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان له كۆبوونه‌وه‌دایه و له كێشه‌كانیان ده‌كۆڵیته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گه‌یشته گه‌رمیان و ئێسته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه و گوێ له پێشنیازه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرێ.
لەو سەردانەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی سایلۆی گەرمیان ده‌كاته‌وه، كه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ستراتیژییه و به بڕی 21 ملیۆن دۆلار دروست ده‌كرێ و 40 هه‌زار ته‌ن گه‌نم و دانه‌وێڵه له‌خۆی ده‌گرێ و ده‌توانرێ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ تێیدا هه‌ڵبگیرێ.