ههڵهبجه: دەروازەیەکی نوێی بە ڕوودا دەکرێتەوە… پارێزگاريش سوپاسی سەرۆکی حکوومەت دهكات
پارێزگاری هەڵەبجە گوتى سوپاسی سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی دهكهين، کە دوو ساڵە هەوڵی خستنەبواری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەدات و پرۆژهى قيرتاوكردنى پردى توهقوت و چهند پردێكى ترى جێ بهجێ كردووه.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئهمرۆ پێنج شهممه، له پارێزگاى ههڵهبجه ئازاد تۆفیق، گوتى: “پڕۆژەی قیرتاوکردن و پردی توەقوت و پردی سازان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپاس بۆ سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی، کە دوو ساڵە کار بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژە ستراتێژییە بۆ هەڵەبجە دەکات”.
پارێزگارى ههڵهبجه گوتيشى: “لە 14ی 10ی ئەم مانگەوە وەبەرهێنەران دەتوانن تەندەرێن وەربگرن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکە و دەستپێکردنی، ئەم پڕۆژەیەش گرنگیی تایبەتی دەبێت بۆ هەڵەبجە و هەلی کار زیاد دەکات و کاریگەری لەسەر هۆتێل و ڕێستورانتەکان دەبێت و، پڕۆژەکە پەرە بە بواری بازرگانیی زیاتر دەدات لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوادارین سەرمایەدارە نیشتییمانییەکان بەرەو پڕۆژەکە بڕۆن، هیوامان وایە بدرێت بە سەرمایەدارە نیشتیمانییەکانی هەڵەبجە، کە دەستیان هەبووە لە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەدا بە تەواوی ڕێکارە یاساییەکان”.
پارێزگارى ههڵهبجه له كۆتايى كۆنگره رۆژنامهوانيهكهيدا گوتى: “بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگا و پردی توەقوت، هەڵەبجە دەروازەیەکی نوێی بە ڕوودا دەکرێتەوە بەرەو دەربەندیخان و گەرمیان”.