ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەدەکەسە له‌لایه‌ن په‌یه‌ده ده‌سگیركرا
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ شه‌مه 4/3/2017 ئاسایشی پەیەدە هەڵیانکوتایە سەر چه‌ند باره‌گایه‌كی په‌ده‌كه‌سه و ئه‌نه‌كه‌سه چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته‌یان ده‌سگیركردووه، هه‌روه‌ها عەبدولڕەحمان ئاپۆ له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له عه‌فرین ده‌سگیركراوه.
له‌دوێنێوه ئاسایش و لایه‌نگرانی په‌یه‌ده له شاره‌كانی رۆژئاوای كورستان ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی ره‌شبگیری و داخستن و سوتاندنی باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه، كه درێژكراوه‌ی ئه‌و ده‌سدرێژی و رێگری كردنه‌یه كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوه.