مزگەوتی گەورەی سلێمانی له‌لايه‌ن حكوومەتی هەرێم نۆژەن دەکرێته‌وه

له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به كوژمه‌ى نزيكه‌ى 350 مليۆن دينار نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رايگەیاند: “دوای سەردانی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە 3⁄5⁄ 2021 و دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان كرد، بریارد درا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی، ناسراو بە مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ به كوژمه‌ى 349 ملیۆن و 688 هەزار دینار “.
نه‌به‌ز ئيسماعيل گوتيشى : “مانگی 11ی ئەمساڵ دەست بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوته‌كه ده‌كرێت”.