بەلجیكا لەسەر هەرێمی كوردستان دەستی بە گرتنی لایانگرانی پەكەكە كرد

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكدا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەلجیكا رایگەیاندووە، گروپێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) بێ موڵەت وەرگرتن و ئاگادار كردنەوەی پێش وەقتە، هاتنە بەردەم نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە دروشمی نابەجێ، جنێودان بە سەركردایەتی كورد، خۆپێشاندانیان كرد، لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی لایانگرانی پەكەكە، حكومەتی بەلجیكا دەستی گرتووە بەسەر ناسنامە و وێنەی تەواوی ئەو گروپە پەكەكە و بەڵێنی بەنوێنەرایەتی حكومەتی كوردستان داوە كە رێوشێنی پێویست لەبەرامبەریان دا دەگرێتە بەر”.

هەر بەپێی راگەیاندراوێك كە وێنەیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە،  دوێنێ هه‌ینی (سێی ئادار/ مارس) گرووپێك له‌ لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان،په‌كه‌كه‌” به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوو، چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گای نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌ برۆكسل دەلێت، ئه‌و گرووپه‌ كه‌ له‌ 25 كه‌س پێك ده‌هات، به‌ “هات و هاوار و دروشمی نابه‌جێ” به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌ سیاسییه‌كه‌ی، ویستیان جۆرێك له‌ پشێوی و نائارامی له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن”.

نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ستافه‌كه‌یان به‌ده‌م ئه‌و گرووپه‌وه‌ چوون و “به‌ڕێزه‌وه‌” داوایان كرد كه‌ بڵاوه‌ی لێ بكه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ڕه‌فتاری ئه‌و گرووپه‌ له‌ ئاست ئه‌و داوایه‌ نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و گرووپه‌ هیچ مۆڵه‌تێكی له‌ پۆلیسی فیدراڵی به‌لجیكا داوا نه‌كردبوو بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌، پۆلیسی فیدراڵی به‌لجیكا بڵاوه‌ی به‌خۆپیشانده‌ران كردووە و هاوكات پۆلیسی به‌لجیكا وێنه‌ و ناسنامه‌ی ته‌واوی خۆپیشانده‌رانی گرت و به‌ڵێنی دا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیس و دادگای به‌لجیكاوه‌ ڕێوشوێنی پێویست له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه‌ بگرنه‌ به‌ر.

Back to top button