فڕۆكەیەكی ئەمریكی كەوتە خوارەوە

لە راگەیاندنەکانی ناوخۆی ئەمریکادا بڵاو كرایەوە لە فڕۆکەخانەیەک لە ویلایەتی جۆرجیا-ی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، فڕۆکەیەکی تاک مەکینە کەوتە خوارەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسێكی بەشی فریاگوزاری وتی:”چوار کەس لەسەر فڕۆکەکە بوون کە دوای ئەوەی پاش نیوەڕۆی هەینی لە فڕۆکەخانەی دی کالیب بێختەری کەوتە خوارەوە ئاگریان گرت و هەموویان گیانیان لەدەستدا”.

سەرچاوە : RTـی روسیا

Back to top button