لەهەوڵێر خۆپێشاندان دژی پەكەكە لە شنگال بەرێوە ده‌چێت

خواكوڕك

دوای ئه‌و ده‌ستدرێژی و رێگریانه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردیان له‌ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان، كاردانه‌وه‌ی خێرای چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 4/3/2017 چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌یاننامه‌یان له‌باره‌ی شه‌ڕفرۆشیه‌كه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال بلاوكردۆته‌وه‌ و داواده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كودرستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێت، كه‌ به‌خوێنی خۆیان كوردستانیان له‌ دوژمنان پاراست.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاڵاكه‌كانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ دوو گردبوونەوەی جەماوەری لە شەقامی بەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان و پارکی شانەدەر ئەنجام بدرێت و ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ بكرێت.

Back to top button