له‌ خواكوڕك نووسراوه‌ ببينه‌… دوو رۆژه‌ نووسراوێكی نهێنیی یەكێتی بۆ تەزویركردن بڵاو بووەتەوە و تا ئێستا روونكرنەوەی نەداوە

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، بە فراوانی نووسراوێكی نهێنی و تایبەت وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ نووسراوه‌كه‌ نووسراوه‌ و  بە ناو و مۆری مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بڵاو كراوەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، ئامادەكاریی تەواوی ئەو حزبە بۆ ساختەكارییەكی بە بەرنامە لە پرۆسەی دەنگداندا كراوە، بەڵام تا ئێستا یەكێتی و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو نووسراوەوە نەداوە.

بە گوێرەی ئەو نووسراوە،كە لە لایەن چەند پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ماوه‌ى دوو رۆژه‌ بڵاو كراوەتەوە،به‌ ژمارە ٢\٢٠١٧ لە ڕۆژی ١٥ی ٩ی ٢٠٢١ و واژۆی د. ڕێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی بەسەرەوەیە و ئاراستەی سەرجەم كۆمیتە و بەشەكان كراوە، مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی بە فەرمی و بە نهێنی بڕیاری داوە ساختەكاری بكات.

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌ش هاتووه‌ يه‌كێتى له‌ هه‌ولێر داوا ده‌كات ”هەر كۆمیتە و بەشێك (١٠٠) كەسی متمانەپێكراو دەستنیشان بكات و (٦) وێنەیان لێ وەربگرێت و بۆمان ڕەوانە بكات، بۆ ئەوەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان بۆ دروست بكەین، واتە هەر كادیرێك دەتوانێت لە (٦) بنكەی جیای دەنگدان دەنگ بداتە ئەو كاندیدەی كە بۆی دیاری دەكرێت“.

هه‌روه‌ها لە نووسراوەكەدا بۆ پاراستنى نه‌هێنى نووسراوه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ كە پرۆسەكە ”زۆر بە هێمنی و نهێنی و شارەزایی بەڕێوە بچێت، چونكە لە ئەگەری ئاشكرابوونمان لە ئاستی عێراق و هەرێمایەتی تووشی گرفتی سیاسی و یاسایی دەبین“.

لەكۆتايى نووسراوه‌كه‌ دووپاتیشكراوەتەوە كە دەبێ تا ٢٥ی ٩ی ٢٠٢١ \٢٥ی مانگی رابردوو\ وێنەكانیان پێ بگات.

بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نووسراوه‌ لە كاتێكدایە كە تاوەكوو ئێستا نه‌ يه‌كێتى و نه‌ مەڵبەندی یەكێتی له‌ هه‌ولێر، هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان لەمبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.

 نووسراوەكەیە:

Back to top button