وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار:له دوو ساڵى كابينهى نۆيهم 25 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دینار لە سنووری ڕاپەڕین جێبەجێ كراون
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايدهگهينێت :له دوو ساڵى كابينهى نۆيهم 25 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دینار لە سنووری ڕاپەڕین جێبەجێ كراون.”
راگهياندنى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان له راگهيێندراێكدا كه ئهمرۆ شهممه بڵاويكردۆتهوه رايگهياند:” لە ماوەی دوو ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 25 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دینار لە سنووری ڕاپەڕین جێبەجێ كراون و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە و، جێبەجێكردنی پرۆژەی دیكە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشيگهياندووه:” پرۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سێكتەرە جیاوازەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و خۆڵ و خاشاك و نەخشەدانانی ئاوەدانی و چەندانی تر لەخۆدەگرێت، كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییان و پێشكەوتنی شار و شارۆچكەكان لە ڕووی شارسازییەوە هەیە.