به‌رپرسێكى يه‌كێتى وازهێنانى خۆى له‌ ڕيزه‌كانى يه‌كێتى ڕاگه‌ياند

به‌رپرسێكى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌ سۆران وازهێنانى خۆى له‌ ڕيزه‌كانى ئه‌و حيزبه‌ ڕاگه‌ياند و ده‌لێ: له‌ داهاتوو روونكردنه‌وه‌ى زياتر ده‌بێت.

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ سابر قادر ڕوستايى ، ئه‌ندامى  مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى 6 ى سۆرانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌ والى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (فه‌يسبووك) بۆ راى گشتى رايگه‌ياندووه‌ و نووسيوويه‌تى :” بۆ جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵان و هاورێ و خزم و دۆستانى ئازيز وه‌ك ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى 6 ى سۆرانى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بڕيارمدا ده‌ست له‌ كاربكێشمه‌وه‌ و له‌ئێستا هيچ په‌يوه‌نديه‌كم نه‌ماوه‌ به‌ڕيزه‌كانى يه‌كێتى .

ده‌شلێت: له‌ داهاتوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى زياترم ده‌بێت.

Back to top button