وهزارهتى شارهوانى: پڕۆژهی قیرتاوكردنی شهقامێكی 20 مهتری له ههولێر تهواو كرا
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار به ئامادهبوونى ساسان عهونى، تهواوكردنی پڕۆژهیهكی قیرتاوكردنی شهقامێكی 20 مهتری له شاری ههولێر ڕاگهیاند.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانیی دووی هەولێر و تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەكە، سەردانی پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 20 مەتریی لە گەڕەكی كوێستانی شاری هەولێر كرد كە سەرجەم كارەكانی ئهمڕۆ شهممه بە تەواوی جێبەجێ كران.”
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار رايگهياند:” ئەو شەقامە 20 مەترییە، شەقامی 40 مەتری و 100مەتری بەیەكەوە دەبەستێتەوە و زیاتر لە 8 هەزار مەتر دووجا قیڕی ستابلایزەری تێدا بەكارهاتووە و بە گوژمەی 151 ملیۆن دینار جێبەجێ كرا.
ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزارییە كە بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.”
ئەو شەقامە سەرەكییەی ئەمڕۆ تەواو كرا، کاریگەری تەواوی لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵیی هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەم شەقامە قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەرە، وێڕای ئەوە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.”