سبه‌ى عێراق له‌به‌يانى تا ئێواره جووڵه به هێزه ئاسمانییه‌كانی ده‌كات
گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رايده‌يگه‌ينێت، بۆ چاودێریكردن و پارێزگاریكردنه له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،سبه‌ی له به‌یانییه‌وه تا ئێواره، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی چه‌ند پارێزگایه‌كی وڵات ده‌سووڕێنه‌وه.
له راگه‌يێندراوێكدا یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه،9-10-2021 رایگه‌یاند، سبه‌ی له به‌یانییه‌وه تا ئێواره، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی چه‌ند پارێزگایه‌كی وڵات ده‌سووڕێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، گوتی: مه‌به‌ست له‌و جووڵه ئاسمانییه بۆ چاودێریكردن و پارێزگاریكردنه له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.