کەرکووک: ئەو تیرۆریستانەى داعش کە ساڵى پار یەکێتى ئازادىکردن بایۆمەتریان کردووە سبەى بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن
دواى ئەوەى ساڵى رابردوو یەکێتى لە زیندانەکانى سوسێ و چەمچەماڵ لەسەر داواى راکان سەعید پارێزگارى سەپێندراوى کەرکووک سەدان زیندانى ئازادکرد, کە چەکدارى داعش بوون, یان ئەوانە بوون کە خوێنى کوردیان بە دەست رژاوە, ئەمڕۆ ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکراى دەکات کە جگە لەوانە سەدان چەکدارى دیکەى داعش کە فەرمانى گرتنیان هەیە, ناویان لە بایۆمەترى تۆمارکراوە.
خالید شوانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکراى دەکات کە لایەنە عەرەبەکان داعشیان تۆمارکردووە لە بایۆمەتری ئەمە لە کاتێکدایە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هەیە و دەستکارى تۆمارى دەنگدەرانى کەرکووکیان کردووە.
هەروەها ئاشکراى دەکات کە تەنانەت چەکدارانى داعش بایۆمەتریان کردووەو دەنگ بە لایەنە عەرەبەکان دەدەن
رۆژنامەنووسێکیش دەنووسێت ئەو داعشانەى بایۆمەتریان کردووە هەمان ئەو داعشانە بوون کە ئێوە ئازادتتان کردن.