یەکێتى لە سلێمانى هەڕەشە لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەکات
دواى ئەوەى لە هاوەى رابردوو یەکێتى و گۆڕان لە سنورى سلێمانى فۆڕمیان بە فەرمانبەران پڕکردەوە کە دەبێت دەنگ بە هاوپەیمانى بدەن, ئەمڕۆ لە رێگاى موبایلەوە هەڕەشە لە ژمارەیەک هاووڵاتى و فەرمانبەر کراوە.
بە پێى زانیاریەکانى دەزگاى میدیاى خواکوڕک لەگەڵ نزیک بوونەوەى وادەى سازدانى هەڵبژاردن بەرپرسە سەربازیەکانى یەکێـتى لە نێو بارەگاى ئاسایشى یەکێتى پەیوەندى تەلەفۆنیان لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتى سلێمانى ئەنجامداوە هەڕەشەیان لێکردووە کە دەبێت بە ئاشکرا دەنگ بە هاوپەیمانى نێوان ( یەکێتى و گۆڕان بدەن)
سەرچاوەى زانیارەکانى خواکوڕک ئاشکراشى کرد کە بەرپرسە سەربازیەکانى یەکێـتى بە چەند هاووڵاتییەکیان گوتووە ئەگەر دەنگ بە ئێمە نەدەن دواى هەڵبژارد سلێمانى جێبهێلن و لە سلێمانى جێگاتان نابێتەوە.